کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانێک لە سوید دژی لەسێدارەدانی ئازادیخوازان لە ئێران

10:58 - 21 گەلاوێژ 2724

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠ی گەلاوێژی هەتاوی، هاوکات لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی دیکە خۆپێشاندانێک بە دەستپێشخەریی کومیتەی نێونەتەوەیی "نا بۆ سێدارە" بە بەشداری هێزە سیاسییەکانی کوردستانی و ئێرانی بە مەبەستی بێزاری دەربڕین لە شەپۆلی لەسێدارەدانی ئازادیخوازان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە لە شاری ستۆکهۆڵمی پێتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو.

خۆپێشاندانەکە لە گۆڕەپانی "سێرگێل تۆری"، لە ناوەندی شاری ستۆکهۆلم بەڕێوە چوو و خۆپیشاندەران بە دروشمدان ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی.

لەو خۆپیشاندانەدا پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ستۆکهۆڵم و یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن "حەسەن حاتەمی"یەوە خوێندرایەوە.