کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەندکراوانی بەندیخانەی ڕەشت پەیوەست بە سێشەممەی نا بۆ لەسێدارەدان بوون

11:09 - 23 گەلاوێژ 2724

هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژانی سێشەممە و ناڕەزایەتیدەربڕین بەرامبەر بە حوکمی لەسێدارەدانی شەریفە محەممەدی و پەخشان عەزیزی، کۆمەڵێک لە ژنانی بەندکراو لە بەندیخانەی ڕێژیم لە ڕەشت مانیان لە خواردن گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ لە ئێران، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، کۆمەڵێک لە ژنانی بەندکراو لە بەندیخانەی لاکان لە ڕەشت، هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژانی سێشەممە و ناڕەزایەتیدەربڕین بەرامبەر بە حوکمی لەسێدارەدانی شەریفە محەممەدی و پەخشان عەزیزی، مانیان لە خواردن گرت.

شەریفە محەممەدی، چالاکی کرێکاری کە ٧ مانگ پێشتر دەسبەسەر کرابوو و ئێستا لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ڕەشت دەسبەسەرە، و لەلایەن دەزگای بەناو دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی "بەغی" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە و ئه‌و سزا ناڕه‌وایه‌ كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه‌.

ئەم مانگرتن لە خواردنە لە ڕۆژی سێشەممە ٩ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوودا، لە ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە لەسێدارەدانی زیندانییانی زیندانی قزڵحەسار دەستی پێکردووە و تا ئێستا هەموو سێشەممەیەک بەبێ پچڕان بەردەوام بووە.