کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی خۆشناو لە شاری بۆکان

12:32 - 23 گەلاوێژ 2724

ڕۆژی شەممە ٢٠ی گەلاوێژ، کاک عەبدوڵڵا سوڵتانی، ناسراو بە عەبدوڵڵای مەلازادە، کەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی بۆکان و برای کادری لەمێژینەی حیزب کاک سەلیم سوڵتانی دوای ماوەیەک بەربەرەکانێ لەگەڵ نەخۆشییەکی درێژخایەن، لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کاک عەبدوڵڵا وەک هەموو کەسوکاری پێشمەرگەیەک لە ئەزییەت و ئازاری دامودەزگاکانی کۆماری ئیسلامی بێبەش نەبووە و بە مەبەستی پاشگەزکردنەوەی براکەی لە پێشمەرگایەتی لەژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمدا بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.