برای تێکۆشەر مستەفا هیجری بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
خوشک و برا تێکۆشەرەکانی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سڵاوێكی گەرم
پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەین بەبۆنەی ٧٩هەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. پیرۆزبایی خومان لە بەڕێزتان و لە هەموو ئەندام و لایەنگرانی حیزبەکەتان دەکەین. بەم بۆنەوە هیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ خۆتان و سەرجەم ئەندامانی حیزبەکەتان دەخوازین لە کایەی تێکۆشان لە پێناو خزمەتکردنی دۆزی ڕەوای گەلی کورد.
حیزبی دێموکراتی کوردی لە سووریە( ئەلپارتى) و سکرتێرەکەی عەبدولڕەحمان حەبش جەخت لە گرینگی برایەتی و بەهێزبوون و بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکان دەکاتەوە لەنێوان حیزبەکانماندا و جەخت لە گرینگی کارکردنی هاوبەشی نێوان حیزبەکانمان دەکاتەوە لە پێناو خزمەتی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و تێکۆشان لە پێناو مافی ڕەوای گەلی کورد لە سەرجەم پارچەکانی کوردستان. ئێمە دەرک بە سەرجەم گرژی و ئاڵوگۆڕییەکان دەکەین کە لە ئاکامی سیاسەتی دیکتاتۆری و شۆڤێنی و ڕەگەز پەرستی ڕووبەروی گەلی کورد بوونەتەوە و نکۆڵی لە بوونی گەلی کورد دەکەن لەسەر خاکی خۆی.
لەکۆتاییدا، دووبارە لە ناخی دڵەوە، هیوای سەرکەوتنی زیاتر و بەدیهێنانی ئامانج و ئاواتەکانی گەلی کوردتان بۆ دەخوازین.
لەگەڵ تەواوی ڕێز و پێزانینمان لە هەمبەر خەبات و خزمەتتان بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کورد.
براتان
عەبدولڕەحمان حەبش
سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردی لە سووریە ( ئەلپارتى)
ڕێکەوتی ١٥/ ٨ / ٢٠٢٤