کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی ناوچەی داڵاهۆ

11:56 - 13 گەلاوێژ 2724

کەسایەتییەکی دیار، ناودار و پیرێکی هەق لە کرماشان و ناوچەی داڵاهۆ بەهۆی نەخۆشی ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

سەید عەلیموراد کەریمی وەفا، ناسراو بە پیری هەق، کەڵام خوێن، تەموورەژەنی هەقانی لە شاری کرێند، مەنتەقەی بیوەنیج لەدایکبوو و زۆربەی تەمەنی لە شاری کرماشان و  شارەکانی دیکەی کوردستان کە پەیڕوانی یارسان تێدا دەژین، ژیاوە و خزمەتی خەڵکی کردووە.

سەید عەلیموراد بەهەزاران موریدی هەبووە و لە بنەماڵەیەکی سەر بە ئایینی یارسان، پیرێکی هەقانی، خەڵکی، کوردپەروەر، ئاکادێمیک و زانا و خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی ناوچەی کرماشانن.

سەید عەلیموراد کەریمی وەفا ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژ لە شاری کرماشان کۆچی دوایی کرد و ڕۆژی پێنجشەممە لە گۆڕستانی کەلی داو، لە سەرپێڵی زەهاو لەنێو ئاپۆڕای خەڵک و مۆریدان و پەیڕەوانی ئایینی یارسان بە خاک سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.