بۆ بەڕێز دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لە ٧٩ەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبە تێکۆشەرەکەتان، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە ناوی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و هاوڕێیانمان پیرۆزبایی گەرمتان لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازین.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە مێژووی خەبات و تێکۆشانیدا مێژوویەکی پرشنگداری لە بزووتنەوەی ڕزگایخوازیی گەلەکەمان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات هەبووە لەپێناو بەدیهێنانی ئازادی و مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و لەو پێناوەشدا چەندان شەهید و قوربانیی داوە.
بەڕێزان
لەو کاتەی یادی ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەنەوە، جیهان و ناوچەکە بە بارودوخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت؛ بە هۆی بارگرژی و ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، نیشتمانی ئێمەش بەدەر نابێ لەو بارودۆخە. بۆیە یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی هێز و لایەنە سیاسییەکان زەروورەتی ئەم قۆناغەیە.
لەو بۆنەیەدا جارێکی تر جەخت لەسەر پەیوەندی و دۆستایەتیی دێرینی حیزبی شیوعی کوردستان و حیزبە خەباتگێڕەکەتان دەکەینەوە.
هەر شاد و سەرفراز بن
لەگەڵ ڕێزماندا
مەکتەبی سیاسیی حیزبی شیوعی کوردستان
١٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٤