کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی ناوەندی ڕامیاریی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان بەبۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات

17:58 - 27 گەلاوێژ 2724

بە بۆنەی ٧٩هەمین ساڵوەگەری دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

 

بەناوی کوردستان

بەڕێز حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سڵاو و ڕێزێ شۆڕشگێرانە، بەبۆنەی ٧٩هەمین ساڵوەگەری دامەزارندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ڕێبەرایەتی حیزب، کادر و ئەندامان و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ ئاواتەخوازین.

 بەڕێزان باردۆخی سیاسیی کوردستان بەگشتی و کوردستانی بندەستی ئێران بەتایبەتی لە پاش شۆڕشی ژینا و بەهۆی قەیرانی سیاسی کە بەرۆکی ناوچەکە و بزووتنەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتۆتەوە. قۆناغێکی تایبەتی لە خەبات و تێکوشانمان دێتە ئاراوە و بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە و تێپەراندنی ئەم دۆخە داوای یەکڕیزی و یەکگوتاری نەتەوەیی دەکەین و پێمان وایە دەبێ حکوومەتێکی دیفاکتۆ یان هەرچەشنە کۆدەنگیەک کە بتوانێ نوێنەرایەتی خواست و مافی نەتەوەکەمان بکات، بێتە ئاراوە. جێی ئاماژەیە لەهەمان کاتیشدا پێمان وایە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە مێژوو و ئەزموونی خۆی دەتوانێ دەستپێشخەر بێت بۆ ئەو مەبەستە و چوارچێوەیەکی دیاریکراو بۆکاری هاوبەش دابڕێژێ کە بە هاوفکری و هاوخەمیی هاوڕێیان لە هێز و لایەنەکانی تری کوردستان دۆخێکی چالاک و شۆڕشگێرانە بێتە دی.

پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان کە هەردەم ئامادەیە بۆ هەرچەشنە کۆدەنگی و یەکڕیزی و خزمەت، دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی هەموو دڵسۆزانی نیشتمان و خەباتکارانی نەتەوەکەمان.