کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆچی دوایی ژنێكی نیشتمانپەروەر لە ناوچەی ڕەبەت

11:53 - 28 گەلاوێژ 2724

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠ی گەلاوێژ، دایە خاتوون بیجاد، ژنێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر لە ناوچەی ڕەبەت بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد .

دایە خاتون کچە گەورەی ملا خدر ناسراو بە خودە شینکە، ساڵی ١٣٣٦ی هەتاوی، لە گوندی گۆلێ سەر بە شاری ڕەبەت لە دایک بووە.

کوڕێکی دایە خاتوون بە ناوی کاوە مێهرانفەر ناسراو بە کاوە نوورانی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە کە ئێستا لە وڵاتی ئاڵمان درێژە بە کار و چالاکی حیزبی دەدات.

دایە خاتوون ژنێکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر بوو کە بەدەستی خۆی ساڵی ١٣٧٨ی هەتاوی کوڕە تاقانەکەی دەبات بۆ پێشمەرگایەتی و تێکەڵ بە خەبات و تێکۆشانی دەکات و شانازی دەکات کە کوڕەکەی بەرگی پیرۆزی پێشمەرگایەتیی لەبەردایە .

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.