کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامی بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەرەوەر لە پیرانشار

17:47 - 28 گەلاوێژ 2724

ڕۆژی هەینی ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، خاتوو کولسووم عوسمانی کچی تێکۆشەری کۆچکردوو مامۆستا مەلا محەممەد عوسمانی و خوشکی شەهید عوسمان عوسمانی کادری حیزب و خوشکی فاتمە عوسمانی ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە تەمەنی ٥٦ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لە پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کۆچی دوایی خاتوو کولسووم بۆ بنەماڵەی کۆچکردوو مەلا محەممەد عوسمانی وەک کەسایەتی دیار و نیشتمانپەروەر و خاوەن شەهید خەسار و کولاندەوەی زامەکەنی ئەو بنەماڵە نیشتمانپەرەوەرەیە.

تەرمی ناوبراو لە پیرانشار لەنیو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە بەخاک سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.