ڕێکەوتی ١٠ گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی ژنێکی دڵسۆز بە ناوی دایە سارا ئیبراهیمی لە شاری بۆکان بەهۆی ڕاوەستانی دڵەوە لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کچێکی ناوبراو بە ناوی خاتوو دڵشاد مورادی ئەندامی ئاشکرای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و برایەکیشی بە ناوی مام ڕەحمان گەردیگلانی لە ڕیزی شەهیدانی کوردستاندایە.
دایە سارا ژنێکی دڵسۆز و نیشتماندۆست و حیزب خۆشەویست بوو، ناوبراو ئاواتی دیتنی ئازادی و ڕزگاریی کوردستان بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.