ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی ۲٨ی گەلاوێژی ۱٤۰۳ هەتاوی، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی کاک شوکروڵڵا وەکێڵی، کوڕی فەتاح لەدایکبووی ساڵی ١٣٣٨ لە شارەدێی قەسریان لە ناوچەی چەمشاری سنە، بەهۆی جەڵتەی مێشک کۆچی دوایی کرد.
کاک شوکروڵڵا ساڵی ۱۳٦۰ لە شانە نهێنیەکانی حیزبی دێموکراتدا وەک ئەندام سازمان درا و تێکۆشانی خۆی دەست پێکرد.
ناوبراو لە بەهاری ساڵی ٦٤ لەلایەن ئێدارەی ئیتلاعاتی کوماری ئیسلامییەوە گیرا و ڕەوانەی بەندیخانە کرا و بە توندترین شێوە کەوتە بەر ئازار و ئەشکەنجە، بەڵام هیچکات ئامادە نەبوو نهێنییەکانی حیزب و ئەندامانی حیزب بۆ دوژمن ئاشکرا بکا.
ناوبراو پاش ساڵێک بەندکران ئازاد کرا و تا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە هاوسەنگەران و حیزبەکەی مایەوە.
تەرمی کاک شوکروڵڵا لە ئاوایی قەسریان بە خاک ئەسپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.