کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڕێک لە وڵاتی کانادا لەسەر کوشتاری زیندانییانی سیاسی لە ئیران بەڕێوە چوو

11:49 - 30 گەلاوێژ 2724

ڕێکەوتی یەکشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، لەلایەن ناوەندی پشتگیری لە بزوتنەوەی ''ژن ژیان ئازادی'' لە ئێران کۆڕێک سەبارەت بە کوشتاری زندانییانی سیاسی لە ئێران لە شاری تۆرێنتۆی کانادا پێک هات.

ئەم کۆڕە بە بەشداریی چەندین کەسایەتیی سیاسی و چالاکوانی مەدەنی و نووسەر و هەروەها چەند حیزب و ڕێکخراوەی سیاسی بەڕێوە چوو.

بەڕێز ئاسۆ ساڵح نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە رێگای زوومەوە لەو کۆڕەدا بەشدار بوو و بابەتی خۆی سەبارەت بە کوشتاری زیندانییانی سیاسی پێشکەش کرد.

کۆتایی ئەو کۆڕەدا بەشداربووان کۆمەڵێک پرسیاریان ئاراستەی کۆڕگیڕان کرد کە وەڵام درانەوە.