کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا سەپاندنی سزای لەسێدارەدان دژی ژنانی کوردی مەحکووم کرد

16:06 - 13 گەلاوێژ 2724

دەرکردنی سزای قورسی لەسێدارەدان دژی ژنان لە کوردستان، لە ماوەی رابردوودا کاردانەوەی زۆری لێ کەوتەوە.

لەم پێوەندییەدا، ئەمریکا لەسێدارەدان و دەرکردنی سزای قورس دژی ژنانی کوردی ل بەندیخانەکانی ئێران مەحکووم کرد و داوای لە کۆماری ئیسلامی کرد کە کۆتایی بە "هەلاوادنی سیستماتیک دژی کەمینە نەتەوەییەکان" بێنێ.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی نووسراوەیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکسی خۆی ڕایگەیاند: واشینگتۆن، سزای قورسی بەندکراوانی سیاسیی ژنی کورد کە بە بێ دادگاییکرانی دادپەروەرانە لەلایەن ئێرانەوە ئەنجام دەدرێت مەحکووم دەکات.

لەم نووسراوەیەدا هاتووە: ئەمترکا داوا لە ئێران دەکات کە هەموو بەندکراوانی سیاسیی کە بە ناحەق دەسبەسەر کراون، ئازاد بکات.

لە حەفتەکانی رابردوودا هەواڵی سزادرانی پەخشان عەزیزی و شەریفە محەممەدی بە تۆمەتی "بەغی" بە سزای لەسێدارەدران کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.