کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە پیرانشار

12:27 - 31 گەلاوێژ 2724

ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی گەلاوێژ، پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەناوی کاک حەمەدەمین باغەوان، کوڕی ڕەحمان لاوە، خەڵکی گوندی کێلەسیپان و دانیشتووی شاری پیرانشار بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

 حەمەدەمین باغەوان لە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی بوو بە پێشمەرگە و لە دەستەی شەهید  سدیق کووهی سەر بە لکی ٤ی هێزی ئاوارە سازمان درا.

ناوبراو لە شەڕەکانی سەر ڕێگای پیرانشار- سەردەشت، شەڕی شیناوێی لاجان بەشداریی  چالاکانەی هەبوو لە هێرشی ڕێژیم بۆ سەر ڕێگای پەسۆی- مەهاباد لە ساڵی ٦٢ لە شەڕی نێوان خورینج و پەسوێ  بریندار بوو و بەهۆی قورسیی برینەکەی لەسەر ئیزنی حیزب گەڕایەوە نێو بنەماڵەکەی و خەریکی کاری ئازاد بوو.

کاک حەمەدەمین کەسێکی زۆر چالاک و قسەخۆش بوو و وەک کەسێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر لە ناوچەی پیرانشاردا ناسرابوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.