کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ژنێکی نیشتمانپەروە و حیزبدۆست لە ناوچەی سەردەشت

11:41 - 3 خەرمانان 2724

ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی گەلاوێژ، ژنێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بەناوی خاتوو مێرێ شێخەپوور کچی کاک شێخەی ''کاولە کۆنان'' بەهۆی پیری و نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

خاتوو مێرێ کچی بنەماڵەیەکی نیشتیمانپەروەر و حیزبیی ناوچەی سەردەشت بوو ناوبراو کەسێکی خۆشناوی ناوچە و لە تەبایی و ئاشتەوایی لەنێو خەڵکدا نەخشی بەرچاوی هەبوو و جێگای ڕێز و متمانەی خەڵکی ناوچە بوو.

خاتوو مێرێ ژنێکی نیشتیمانپەروەر و ئەندامێکی چالاک و خۆشناوی حیزب لە ناوچە بوو کە بەردەوام لاوەکانی بۆ هاتنە ڕیزی پێشمەرگایەتی هان دەدا و ڕێنوێنی و ئامۆژگاریی کچان و کوڕانی دەکرد کە نەکەونە داوی پیلانەکانی دوژمن و ڕۆڵەیەکی تێکۆشەری میللەتەکەیان بن.

خاتوو مێرێ برایەکی ئازا و فیداکاری بە ناوی محەممەد شێخەپوور لە بەرگی پیرۆزی پێشمەرگایەتیدا لە شەڕێکی قارەمانانە و سەنگەر بە سەنگەر لە ٨ی گەلاوێژی ١٣٦١ لە قووچی مارەغانی لە بەرگرییەکی قارەمانانە وێڕای١٠ کەسی دیکە لە هاوسەنگەرانی لە شەڕ لەگەڵ هێزێکی زۆری جاش و هێزەکانی سپای پاسداران بە سەخاوەتەوە گیانیان بەخشی و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو و درێژەدانی خەباتیان بە هاوسەنگەرانیان سپارد.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.