کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە نەغەدە

11:59 - 3 خەرمانان 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ١ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات بەناوی کاک ئەحمەد مەولوودی خەڵکی ئاوایی باڵخچی سەر بە شاری نەغەدە، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک ئەحمەد هۆگری ڕزگاری و ئازادیی نەتەوەکەی، کەسێکی خەمخۆر و لە بنەماڵەیەکی  نیشتمانپەروەر چاوی بە دونیا هەڵهێنابوو و پەروەردە کرابوو.

ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە لەسەر ڕێگای نێوان نەغەدە - مەهاباد، وێڕای بنەماڵەکەی تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو کە لەم ڕووداوەدا خۆی گیانی سپارد و منداڵەکانیشی بەقورسی بریندار بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.