کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی لاوێکی تێکۆشەر لە مەهاباد

11:31 - 6 خەرمانان 2724

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، لاوێکی تیکۆشەر بە ناوی پەیمان خزرزادە کوڕی کاک محەممەد و خەڵکی شاری مەهاباد بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا.

پەیمان خزرادە لەدایکبووی ساڵی ١٣٨٢ی هەتاوی، لاوێکی حیزبدۆست و پڕ لە هەستی کوردایەتی بوو کە لە خۆپیشاندانەکانی شۆڕشی ژینا لە مەهاباد بەشدارییەکی چالاکانەی هەبوو و تەنانەت لەو ماوەیەدا جارێکیش دەسبەسەر کرا.

ناوبراو دواتریش هەر درێژەی بە کار و چالاکیش داوە و مانگی ڕەزبەری ساڵی ڕابردووش بۆ جارێکی دیکەش دەسبەسەر کرابوو.

پەیمان لە زۆربەی کۆڕ و بۆنە کوردییەکاندا بەشداریی کردووە و لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی مەشخەڵانیشدا بە جلی خاکی و ئاڵای کوردستان و هێمای حیزبیانە بەشداریی هەبووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.