ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی مەجلیسی ڕێژیم باسی لە خراپتربوونی دۆخی قەیرانی داخوازی لە ئابووریدا کردووە و ڕایگەیاندووە کە کەمبوونەوەی فرۆشی پیشەکانی خۆراک نیشانی ئەدات کە گرانییەکان تا چ ڕادەیەک کاریگەریی لەسەر ژیانی خەڵکدا بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەم ناوەندە شاندەر یان پێوەری بەرهەمهێنانی هەموو ژێربەشەکان جگە لە پیشەکانی ڕۆن کەمی کردووەتەوە و هەروەها شاندەری بەرهەمهێنان و فرۆشی هەموو ژێربەشەکانی پیشەکانی خۆراک بە بەراورد لەگەڵ ساڵ و مانگی پێشووی خۆیاندا کەمیان کردووەتەوە.
بەم پێیە پێوەری فرۆشی پیشەکانی خۆراک بە بەراورد لەگەڵ مانگی هاوتای خۆی لە ساڵی ڕابردوودا کەمبوونەوەیەکی ٧.٣ لەسەدی و هەروەها بەنیسبەت مانگی ڕابردووی خۆی کەمبوونەوەیەکی ٧.٦ لەسەدیی بە خۆیەوە بینیوە.
لەم پێوەندییەدا ڕۆژنامەی ئێقتساد بەپشتبەستن بەم ڕاپۆرتەی ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی مەجلیس و سەبارەت بە دۆخی پیشەسازییەکانی وڵات نووسیویەتی: "بەردەوامبوونی ئەم دۆخە دەبێتە هۆی ئەوەی کە کارگە پیشەییەکان بە نیوەی قەبارە و توانای خۆیان کار بکەن و ئاکامەکەی دەبێتە هۆی داخستنی ئەم کارگەیانە".
خاڵی گرینگی ئەم ڕاپۆرتە داخوازییەکانە لە بەشی خۆراکدا کە کەمبوونەوەی زیاتر لە ٧ لەسەدی بە خۆیە بینیوە و دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە سەوەتەی خۆراکی خەڵک لە چاو ڕابردوو چکۆلەتر بووەتەوە.
داڕمانی پێوەری بەرهەمهێنان و فرۆش لە هەموو پیشەسازییەکاندا بە بڕوای لێکۆڵەرانی ئابووری نیشاندەری دۆخی قەیراناویی بەشی بەرهەمهێن و دروستکەری ئابوورییە کە دەتوانێت ئابووری هەر وڵاتێک بەرەو وێرانی ببات.