کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەبۆنەی دەیەمین ساڵوەگەڕی قوربانییانی شەنگال پێشانگایەکی شێوەکاری لە دانمارک کرایەوە

17:43 - 14 گەلاوێژ 2724

ڕێکەوتی ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، بە بەشداریی نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و لەلایەن فێدڕاسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لە دانمارک، پێشانگایەکی شێوەکاری بەبۆنەی دەیەمین ساڵوەگەڕی قوربانییانی شەنگال لە شاری کۆپێنهاگ کرایەوە.

هاوڕێ  ئەحمەد ڕەحمانی بەرپرسی بەشی پێوەندییە کوردستانییەکان،  لەسەر داوای فەرمیی فێدڕاسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان و بە نوێنەرایەتیی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی دانمارک، بەشداری ئەم پێشانگا شێوەکارییە بوو.

جێی ئاماژەیە کە کوردە ئێزدیەکان ١٠ ساڵ لەمەوبەر واتە ساڵی ٢٠١٤ی زایینی، کەوتنە بەر ھێرشی دڕندانەی دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی(داعش) و هاوکات لە گەل ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆریان لێ کوژرا، بەشێکی بەرچاویش لە  کچ و ژنی کوردی ئێزدی لە ناوچەی شنگاڵ لەلایەن "داعش"ەوە ڕفێندران و وەکوو کۆیلە کەڵکیان لێ وەرگیراو بازرگانیان پێوە کرا.