کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر لە بانە

11:01 - 8 خەرمانان 2724

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٦ی خەرمانان، کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەرەوەر بە ناوی کاک مەحموود ڕەحمانی کوڕی سۆفی عەلی خەڵکی ئارمردە سەر بە شاری بانە بەهۆی بەساڵاچووییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک مەحموود پێشتر لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە هەتا ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە.

هەروەها برایەکی بە ناوی ڕەشید ڕەحمانی لە ساڵەکانی شەستی هەتاوی، بەبێ تاوان لەلایەن ڕێژیمەوە کوژراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.