ڕۆژی سێشەممە ۶ی خەرمانانی ۱۴۰۳ی هەتاوی، پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی فەیسەڵ حاجیزادە کوڕی جاسم خەڵکی گوندی وەرمەزیار سەر بە ناوچەی باراندوزی شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد.
کاک فەیسەل ساڵی ١٣٦٤ تێکەڵ بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگە بوو و بە پلەی سەرپەلی گەیشت و بەهۆی نەخۆشی و لەسەر ئیزنی حیزب گەڕایەوە بۆ ناو بنەماڵەکەی.
کاک فەیسەڵ کەسێکی جێگای متمانە، خۆشەویست و بە بیر و باوەڕ بوو و پاش وازهێنان لە پێشمەرگایەتیش هەر وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.