ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کاک محەممەد کەربەلایی، ئەندامی حیزبی دێموکرات و خەڵکی شارەدێی سەرچنار سەر بە ناوچەی چۆمی مەجیدخان بەهۆی نەخۆشییە لە تەمەنی ٥٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
محەممەد کەربەلایی لە ساڵی ١٣٨٤ ـەوە پەیوەندیی تەشکیلاتیی لەگەڵ حیزبی دێموکراتدا هەبووە و ئەندامێکی دڵسۆز و فیداکار بووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.