ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی گەلاوێژ، کاک قادر عەبدوڵڵاهی، کەسایەتیی ناسراوی ناوچەی سەلاسی باوەجانی لە ئاوایی ''بانی نار'' سەر بە شاری کرماشان، لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کوچی دوایی کرد.
کاک قادر لە سەرەتای دەستپێکی شۆڕەشی گەلانی ئیرانەوە بۆ ماوەیەک وەک پێشمەرگە لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا خەباتی کردووە.
ناوبراو دوای گەڕانەوەی بەهۆی دڵسۆزی، نیشتمانپەروەری و حیزبدوستی ببووە کەسێکی جێی متمانە و باوەڕی تێکۆشەران و چالاکانی ناوچەکە.
جێگای ئاماژەیە کاک قادر عەبدوڵڵاهی برای شەهید عادڵ عەبدوڵڵاهی کادری بەوەجی حیزبی دێموکرات لە هێزی داڵاهوو بوو، کە ساڵی ٧١ لە لە زیندانی دێزڵاوا ئێعدام کرا .
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.