کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داواکاریی مەسعوود پزشکیان لە خامنەیی بۆ ڕێگریکردن لە شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل

11:03 - 18 گەلاوێژ 2724

چەند سەرچاوەی ئاگادار بە کاناڵی ''ئێران ئینتێرناشناڵ''یان ڕاگەیاندووە، مەسعوود پزیشکیان لە دیدار لەگەڵ عەلی خامنەیی، داوای لێ کردووە ڕێگری لە هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئیسرائیل بکات هەتا لە پەرەسەندنی ململانێکان بۆ شەڕێکی نەخوازراو کە ڕەنگە کێشەی جیددی بۆ سەرۆککۆماری نوێ پێک بێنێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، پزیشکیان لە دیدار لەگەڵ ڕێبەری کۆماری ئیسلامی هۆشدارییان داوە کە ئەگەری تۆڵەسەندنەوەی توندی ئیسرائیل لە ژێرخانی ئێران و سەرچاوە وزەی وڵات لە ئارادایە کە دەتوانێت ئابووری ئێران فەلەج بکات و ببێتە هۆی داڕمانی ئێران.

پێدەچێت لانیکەم هەموو بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی خوازیاری تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل نین و هێندێک لە بەرپرسان نیگەرانی خۆیان لە دەرئەنجامەکانی بڕیارێکی لەو شێوەیە دەربڕیوە.

سەرچاوە ئاگادارەکان بە ''ئێران ئینتێرناشناڵ''یان ڕاگەیاندووە، خامنەیی لەم کۆبوونەوەیەدا سەبارەت بە ڕازیبوون یان ناڕازینوون قسەکانی پزیشکیان کاردانەوەیەکی نیشان نەداوە.

پزیشکیان لە قسە و کردەوەی فەرماندە باڵا سەربازییەکان کە ڕەنگە ئێران بەرەو شەڕ ببات، هۆشداری دا.

سەرکۆماری نوێی ئێران هەروەها وتی: ''لەگەڵ گوشاری بێوچانی لایەنەکان و میدیاکانی سەر بە سپای پاسداران بووەتەوە کە دەیانەوێت وەڵامی سەربازی قورس بە ئیسرائیل بدەنەوە، تەنانەت بە تێچووی گرانی کۆمەڵایەتی و ئابووری ئەو کارە بکەن.''

ڕۆژنامەی ''واڵ ستریت ژۆرناڵ''ی بریتانیا پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە وڵاتانی عەرەبییان ڕاگەیاندووە بۆیان گرینگ نییە کە ئەگەر هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ببێتە هۆی شەڕێکی تەواو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.