بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان ئاگرەکەی سەلاسی باوەجانی پەرەی سەندووە و تا دێت ڕووبەرێکی زۆرتر دەگرێتەوە و ئەمەش مەترسیی بۆ سەر ژینگەی کوردستان دروست کردووە.
لە ماوەی رۆژانی ڕابردوودا، ئاگرێکی بەرین دارستان و لەوڕگەکانی سەلاسی باوەجانیی گرتەوە و بەم هۆیەوە زیاتر لە ٥ هێکتار لەم دارستان و لەورغانە لە ئاگردا سووتان.
بەپێێ زانیارییە بڵاوکراوەکان هێشتا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە ناڕوونە
لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا کەمتەرخەمیی بەرپرسانی ڕێژیم سەبارەت بە کوژاندنەوەی ئاگرەکان یەکێک لە هۆکارەکانی پەەرەسەندنی ئەم ئاگرە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بووە.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە زاری یاسر نووری، چالاکی ژینگەپاریزی خەڵکی جوانڕۆوە ڕایگەیاندووە کە ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی سەلاسی باوەجانی بە هۆی سەختبوونی ڕێگاکان لە کۆنتڕۆڵی مرۆڤدا نەماوە و بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکان هێلیکۆپتێڕ پێویستە.