کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستا ئوغر

16:03 - 19 گەلاوێژ 2724

مامۆستا ئوغر

 

شەریف فەلاح

(بۆ شەهیدی مەزن و سیمبۆلی ئەخلاقی شۆڕشگێڕانە، مامۆستا حەمدی حوسێنی، پێشمەرگەی شۆڕشگێڕی نێو سەنگەر کە هەموو ڕەفتار و کردەوەیەکی وانە بوون بۆ هاوسەنگەران و دەوروبەری. یاد و ناوت هەرمان مامۆستا و هاوسەنگەر)

 

کۆچی ناوادەت تەزاندی دڵی گشت هاوسەنگەران

فێرگە ماتەمباری تۆیە و چاوەڕێن پێشمەرگەکان

 

چەم گواز تەک ژاوەرۆ، دڵبرینە ئێستا نییەر

چاوەڕێی مەشقی خەبات بوون کیژ و کاڵی تەنگیسەر

 

وەک ئەستێرەی دەم گەلاوێژ، بەربەیانێ دەرکەوە

وەک دڵۆپەی وەشتەباران، گوڵی فێرگە ئاو دەوە

 

نامری تۆ، هێز و بڕوای، ڕەمزی هەرمانی گەلی

چاوگێکی پڕ لە هیوای، چەشنی ئاسۆی دەم کەلی

 

میهرەبانی کۆڕ و سەنگەر، دادە بۆمان مەشقی ژین

وانەکانت بانگەوازن، بۆ خەبات و ڕاچەنین

 

شەنگەسواری ژاوەرۆی تۆ، یادگاری بێستوون

ڕۆحی کەسکی میهرەبانت، ڕەوڕەوەی ناو فێرگە بوون

 

چۆم و کانی، شاخ و پێدەشت ڕەنگی تۆیان گرتووە

زایەڵەی دەنگی بەیانت تێکەڵی ژینمان بووە

 

تۆ شاباڵی بێستوون بووی چەشنی سالاری دڵان

شانبەشانی شاپووری گەل، تۆڵەی شەهیدتان ئەستان

 

نامری تۆ شاخی بەرزی باوەڕی وەک بێستوون

پێکەنین و وانەکانت ڕەوڕەوەی ناو فێرگە بوون