ڕۆژی دووشەممە ۱۹ی خەرمانان، کاک محەممەدڕەشید مورادی کوڕی حاجی محەممەد، ئەندامی دڵسۆز و دێرینی حیزبی دێموکرات، خەڵکی ئاوایی سەرهوویە لە ناوچەی ژاوەرۆی مەریوان بە هوی نەخۆشیی شێرپەنجە و لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا لە نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە کۆچی دوایی کرد.
کاک محەممەدڕەشید سەرەتای ساڵەکانی دەیەی شەست لە ڕیزی تەشکیلاتی حیزبدا وەک ئەندامی حیزب تێکۆشانی خۆی دەست پێ کرد و یەکێک لە تێکۆشەرانی تەشکیلاتی حیزب بوو کە هەموو کات ئامادەی جێبەجیکردنی ئەرکی حیزبیی خۆی بوو.
ناوبراو یەکێک لەو ئەندامانە بوو کە سەردەمی خەباتی چەکداریی هێزی پێشمەرگەدا چاوساغ و ڕێنوێنی پێشمەرگەکانی هێزی زریبار و زاگروس بوو و مووچە و مەزراکەی شوێنی حەوانەوەی پێشمەرگە و تیمە تەشکیلاتییەکانی حیزب بوو.
تەرمی ناوبراو هەمان ڕۆژ لەنێو ئاپۆڕای خەڵکدا و لە گۆڕستانی ئاوایی سەرهوویە بە خاک ئەسپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنهماڵه و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.