کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە شاری نەغەدە

11:52 - 21 خەرمانان 2724

ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەرمانان، کاک ئیبراهیم قەیتەران، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و خۆشناوی گوندی بەیرەم بۆغە سەر بە شاری نەغەدە له تەمەنی ٩١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ماڵی خوالێخۆشبوو هەمیشە شوێنی پشوودان و حەسانەوەی پێشمەرگەکانی کوردستان بووە. کاک برایم چەندین جار بەهۆی هاوکاریی بەردەوامی حیزبی دێموکرات و هەروەها بە هۆی ئەوەیکە مامی شەهید عومەر قەیتەران فەرماندەی هێزی ئەفشین بووە و هەروەها بەهۆی ئەوەیکە ئامۆزایەکی ناوبراویش بە نێوی عومەر قەیتەران کادری کۆمیتەی شارستانی نەغەدە بووە و شەهید کراوە، لەلایەن جاش و پاسدارەکانی ڕێژیمەوە بەردەوام تووشی ئەزیەت و ئازار بووەتەوە.

تەرمی ناوبراو هەمان ڕۆژ لەنێو ئاپۆڕای خەڵكی گوندی بەیرەم بۆغە و خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.