کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵبژاردنی عێراق بۆ سەردان لەلایەن پزشکییانەوە وەک یەکەمین سەردانی بۆ وڵاتانی دەرەوە

12:17 - 21 خەرمانان 2724

مەسعوود پزشکییان سەرۆککۆماری تازە دەستنیشانکراوی ڕێژیم لە یەکەمین سەردانی بۆ وڵاتانی دەروە، بە مەبەستی دانیشتن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق گەیشتە بەغداد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم سەر بە سپای پاسداران چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و ڕێککەوتن و هاوکاری و هەروەها سەردانی هەرێمی کوردستان و شوێنە پیرۆزەکان، بەرنامەکانی پزشکییانە بۆ سەردانەکەی لە عێراق.

تەسنیم زیادی کردووە کە مەسعوود پزشکییان هاوکات لەگەڵ گەیشتنی بۆ بەغداد سەردانی شوێنی بیرهێنانەوەی تێرۆریست "قاسم سلێمانی" و "ئەبومەهەدی موهەندس"ی کردووە کە ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی لەلایەن ئەمریکاوە لە فڕۆکەخانەی بەغداد کوژران.

لەو کاتەدا دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ فەرمانی کوشتنی قاسم سلێمانیی وەک یەکەمین تێرۆریستی جیهان دەر کرد و لە ڕێکەوتی ١٣ی بەفرانباری ١٣٩٨ لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کردیە ئامانج.