کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە ورمێ

19:31 - 24 خەرمانان 2724

ڕۆژی هەینی ٢٣ی خەرمانان، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی محەممەدساڵح نەبیزادە، کوڕی عیسا لە تەمەنی ٤٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کاک محەممەدساڵح لەدایکبووی ساڵی ١٣٥٥ لە گوندی دەلوو سەر بە شاری ورمێ بووە.

ناوبراو لە خاکەلێوەی ١٣٨٨ی هەتاوییەوە پێوەندیی تەشکیلاتیی لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گرتووە و ئەندامێکی وەفاداری حیزب بووە.

کاک محەممەدساڵح ئەندامێکی چالاکی حیزب بووە و ئەرکە پێئەسپێردراوەکانی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بەجێ گەیاندوون.

برایەکی ناوبراو بەناوی حیکمەت نەبیزادە، ماوەی  ١٨ ساڵە لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدایە و چەکی بەرگری لە نیشتمانەکەی لە شان کردووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.