کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەوڵێکی ژینگەدۆستی لە کامێران بەڕێوە چوو

12:35 - 12 خەرمانان 2724

خەڵکی ئاوایی لۆن سادات سەر بە شاری کامێران بۆ پاراستنی ژینگە و گیانی ئاژەڵ و پەلەوەرەکانی ئەو ناوچەیە، لە شاخی شاهۆ هەوڵێکی ژینگەدۆستانەیان ئەنجام دا.

ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەرمانان، خەڵکی ئاوایی لۆن سادات لەو هەوڵە ژینگەپارێزی و ئاژەڵدۆستییەدا لە شاخی شاهۆ لە نزیک کانیزان بۆ ئاژەڵ و پەلەورەکانی ئەو ناوچەیە ئاوخۆریان دروست کردووە و بەو کارە خزمەتێکی گرینگیان بە ژینگەی کوردستان لەو ناوچەیە کردووە .

بەرپرسیارەتی خەڵکی کوردستان بەنیسبەت ژینگەی کوردستان بەتایبەتی لە ساڵانی ڕابردوودا وای کردووە کە ئەم چەشنە هەڵمەتانە زیاتر بەڕێوە بچن و سەرەڕای گرینگەنەدانی لایەنە پێوەندیدارەکانی دەسەڵات بەم پرسە، خەڵکی ژینگەدۆستی کوردستان خۆڕسکانە لە هەوڵی پاراستنی ژینگە و سروشتدا بن.

ماوەی چەندین ساڵە ژینگەی کوردستان هەڕەشەی لەنێوچوونی لەسەرە و هەر ڕۆژە بەشێک لە دارستان و لێڕەوارەکانی کوردستان بەهۆی ئاگرکەوتنەوە و هەوڵی تێکدەرانەی دیکە زەبری بەر دەکەوێت.