کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی شەپۆلی دەسبەسەریی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان لە بەرەبەرەی ساڵیادی شۆڕشی ژینا

10:22 - 25 خەرمانان 2724

هاوکات لەگەڵ درێژەی دەسبەسەرکردن و بانگکردنی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان، ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی ڕێژیم لە سەقز جێگیر کراون و ئینتێرنێت لە شارەکانی وەکوو سەقز و سنە تێک چووە.

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لە بەردەوامیی شەپۆلی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان و چالاکانی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شارەکانی مەهاباد، شنۆ پیرانشار، سنە، دیواندەرە، مەریوان، سەوڵاوا و بوکان و بانە کرد.

ئەم ڕێکخراوەی مافی مرۆییە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا بە لانیکەم ٢١ کەس نووسیوە و زیادی کردووە کە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات و ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کراون.

پێشتریش شۆرای هاواهەنگیی ڕێکخراوە سێنفییەکانی مامۆستایان لە ئێران بانگکردنی ١٤ ئەندامی شۆرای سێنفی مامۆستایانی کوردستانی بۆ دادگای گشتی و ئینقلابی سنە ڕاگەیاندبوو.

هەروەها کەشی شارەکانی کوردستان زۆر ئەمنییەتییە و مێلیتاریزە کراوە، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم چەند حەوتوویە خاڵی پشکنینیان لە شارەکانی کوردستان دامەزراندووە، کامێرای نوێان لە شار و گۆڕستانەکان داناوە و کۆنترۆڵ و چاوەدێری خەڵک لەلایەن هێزە ئەمییەتی و لیباس شەخسییەکان و بانگکردن و دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان زیاد بووە.