دوو هاوپەیمانی سیاسیی "کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵی" و "هاوپێوەندی هەمەلایەنە بۆ ئازادی و یەکسانی لە ئێران" بەبۆنەی دووهەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی ژینا ئەمینی و بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" بانگەوازێکیان بڵاو کردەوە.
لەم بانگەوازەدا هاتووە: "لە ساڵڕۆژی بزووتنەوەی ژینادا، خەڵکی ئێران لەگەڵ بنەماڵەی ناوبراو و بنەماڵەی هەموو ئەو خۆپیشاندەرانەن کە لە ڕۆژانی ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" لە زیندانەکانی ڕێژیم کوژراون و بەردەوام ئەم ڕۆژە مێژووییە بەرز دەنرخێنن ڕێز لەوانە دەگرن کە لە پێناو خەباتیان بۆ ئازادی و دێموکراسی گیانیان بەخت کرد.
ئەم دوو هاوپەیمانییە سیاسییە گرینگی خەباتی بەردەوامی خەڵکیان لەم ڕۆژەدا وەک نیشانەی یەکڕیزی و پێکەوبوونیان لە خەبات بۆ جێگیرکردنی دێموکراسی و ئازادی و کۆمارێکی دێموکراتیک ناو برد.
ئەم بانگەوازەدا هاتووە کە بە تایبەتی لەم ڕۆژەدا گرینگیی خۆبەڕێوەبەریی نەتەوەکان تیشکی دەخرێتە سەر و پەیوەندیی نێوان نەتەوەکانی تورک، کورد، بەلووچ، عەرەب و فارس، لۆر، تورکمەن ڕەهەندێکی سەرتاسەری بەخۆیەوە دەگرێت.
ئێمە، لایەنەکانی نێو "هاوپێوەندی گشتگیر بۆ ئازادی و یەکسانی لە ئێران" و "کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ" داوا هەموو تێکۆشەرانی ڕێگەی ئازادی، دێموکراسی و جیاکردنەوەی ئایین و دەوڵەت دەکەین، لە هەر کوێیەک بن بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان و بەرنامەکانی بەرزڕاگرتنی ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" ئەم ڕۆژە لە یادی خەڵکی ئێراندا ئەبەدی بکەن.
لە کۆتایی ئەم بانگەوازەدا هاتووە کە ئێمە لە بەرامبەردا هەوڵدەدەین چالاکانە بەشداری ئەو خۆپیشاندان و ڕێوڕەسمانە بکەین کە بەڕێوە دەچن.