کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبی "فراتر از پرواز" چاپ و بڵاو کرایەوە

12:01 - 26 خەرمانان 2724

کتێبی "فراتر از پرواز" لەبارەی ژیان و تێکۆشانی شەهید سەروان "چەکۆ ڕەحیمی" لە نووسینی "جەماڵ ڕەسووڵ دنخه" کادری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە زمانی فارسی چاپ کرا.

"فراتر از پرواز" باس لە تێکۆشان و بنەماڵەی شەهید سەروان چەکۆ ڕەحیمی دەکات کە لە بناغەوە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر بوون.

لە بەشێکی ئەو کتێبەدا باس لە ئەفسەرانی نێو شۆڕش کراوە کە ڕیزەکانی ئەرتەشی ڕێژیمی پەهلەوییان بەجێ هێشتووه و پەیوەست بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتەوە بوون و دەستیان بە خەبات و تێکۆشان کردووه.

لەو کتێبەدا باس لەو شۆڕشگێڕانە کراوە کە کورد نەبوون، بەڵام لە مەیدانی خەباتدا لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا تێکۆشاون و هەندێک لەوانەش گیانی خۆیان لەو ڕێگایەدا بەخشیوە.

کۆکردنەوە و نووسینی ئەو کتێبە نزیک بە دوو ساڵی خایاندووە و لە ماوەیەدا دۆستان و هاوکارانێکی زۆر بێوچان بۆ دەوڵەمەندکردنی کتێبەکە کاریان کردووە.

نوسینی ئەو کتێبە بەشێکە لە میراتێک لە شۆڕشی نەتەوەکەمان کە بە دەستی ئێمە وەک نەوەی نوێ گەیشتووە و ئێستاش دەبێ بۆ پاراستنی ئەو میراتە هەوڵ بدەین و بیکەین بە نووسراوە هەتا بگاتە دەستی نەوەکانی داهاتوو.