رۆژی ٢٦ خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی کەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی بۆکان، "محەممەد ئەمینی پۆستی" بە هۆی نەخۆشییەکی کوت و پڕ لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. کاک محەممەدئەمین باوکی هاوڕێ "عەلی پۆستی" ئەندامی چالاکی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سویدە.
کاک محەممەدئەمین بەهۆی بوونی کوڕەکەی لە ڕیزی پێشمەرگەکانی دێموکراتدا چەندین جار بانگ کراوەتە ئیتلاعاتی ڕێژیم و لێپرسینەوەی لێ کراوە و ئازار دراوە، بەڵام هیچکات چۆکی بۆ ڕێژیم دانەداوە و لەکاتی پێویستدا سەردانی کوڕەکەی و پێشمەرگەکانی کردووە.
تەرمی کاک محەممەدئەمین هەمان ڕۆژ لەنێو ئاپۆرای خەڵکی پێشمەرگەپەروەری بۆکان بە خاک سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.