کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم لە کوردستان لە هەوڵی تێکدانی تەبایی و یەکڕیزیدایە

14:27 - 27 خەرمانان 2724

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕێژیم لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لە ڕێگەی دەستوپێوەندییەکانی خۆیەوە، هەوڵ دەدات دووبەرەکی و ئاژاوە بنێتەوە.

بە پێ زانیارییەکان ڕێژیم لە ڕێگەی مۆرەکانی خۆیەوە لە گوندەکانی کوردستان و لە پیلانگێڕییەکدا هەوڵی بەدناوکردنی کەسایەتییە نیشتمانپەروەرەکان دەدات.

ڕێژیم لەم هەوڵەدا، بە بەدناوکردنی ئەو کەسانەی کە کار و چالاکیی ژینگەپارێزی دەکەن و بە شێوازی جیاواز هەوڵ بۆ یەکڕیز و یەگرتوو ڕاگرتنی خەڵک لە بڕیارە گشتییەکاندا دەدەن، خەریکی ئاژاوە نانەوە و دروستکردنی دووبەرەکێیە.

ئامانجی ڕێژیم لەم هەوڵە پەرتەوازەکردنی خەڵک بۆ نەبوونی تەبایی و یەکڕیزییە و ڕێژیم بە شێوازی جۆراوجۆر لە ساڵانی ڕابردوودا لە هەوڵی تێکدانی یەکڕیزیی ناو ماڵی کورد بووە.