کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەحمەد حەسەنزادە باوکی محەممەد حەسەنزادە لە شەهیدانی بزووتنەوەی ژینا بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

11:02 - 28 خەرمانان 2724

ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣، ئەحمەد حەسەنزادە، باوکی محەممەد حەسەنزادە لە شەهیدانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کرا.

ئەحمەد حەسەنزادە بە "پڕوپاگەندە دژی نیزام و هاندانی دووکانداران بۆ پەیوەستبوون بە مانگرتنی سەرتاسەری لە دووهەمین ساڵوەگەڕی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی" تۆمەتبار کراوە.

ڕۆژی ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاوکات لەگەڵ دووهەمین ساڵوەگەڕی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، ئەحمەد حەسەنزادە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە بۆکان دەسبەسەر کرا و ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٣، بۆ بەندیخانەی بۆکان ڕاگوێزرا.

ئەحمەد حەسەنزادە تاکوو ئێستا چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بانگ کراوە.