کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیانلەدەستدانی ١٨ هاووڵاتیی کرماشان بە هۆی ڕووداوەکانی کار لە ٥ مانگی سەرەتای ساڵدا

21:11 - 28 خەرمانان 2724

بەرپرسی گشتیی پزیشکی دادوەریی پارێزگای سنە ڕایگەیاند کە لە ٥ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، لانیکەم ١٨ هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان بە هۆی ڕووداوەکانی کارەوە گیانیان لەدەست داوە.

بێهتاش خانی ئاباد، لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی حکوومەتیی مێهردا ڕایگەیاندووە کە لە ٥ مانگەی سەرەتای ساڵی ١٤٠٣دا لانیکەم ١٨ کەس کە یەک ژنیشیان تێدایە، بە هۆی ڕووداوەکانی کارەوە گیانیان لەدەست داوە.

خانی ئاباد بە ئاماژە بە گیانلەدەستدانی ١٦ کەس لە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوودا، باسی لەوە کردووە کە ئەم ڕێژەیە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشوو، دوو هێندە زیادی کردووە.

ناوبراو هەروەها ڕێژەی برینداربووانی ئەم ماوەی ٣١٥ کەس پێکهاتوو لە ١٤ ژن و ٣٠١ پیاو ڕاگەیاند کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو کە ٢٧٢ حاڵەتی پێکهاتوو لە ٣ ژن و ٢٦٩ پیاو بووە، لە بەرزبوونەوەدا بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەم بەرپرسەی پزیشکی دادوەرییەی کرماشان، "بەربوونەوە لە بەرزایی" بە ٩ قوربانییەوە زیاترین پشکی لە ئاماری کوژراواندا بۆ خۆی تۆمار کردووە و پاش ئەوەش کارەباگرتوویی و بەرکەوتنی شتی قورس لە ڕیزبەندی دواتردان.

ئێران لە بواری لەبەرچاوگرتنی ڕێوشوێنی ئیمەنیی کار لە نێوان وڵاتانی جیهاندا پلەی ١٠٢ هەیە.