ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣، سینا محەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵایەتیی "ژیار" و خەڵکی شاری بڵواناوای دێولان، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
کوردپا لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە: هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و بە توندوتیژییەوە دەسبەسەریان کردووە.
سینا محەممەدی، تەمەن ٢٦ ساڵ و خوێندکاری کۆمەڵناسی لە زانستگای کوردستان لە سنەیە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سینا محەممەدی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.