کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی هاوژینی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە پیرانشار

12:15 - 31 خەرمانان 2724

ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەرمانان، دایە زوبەیدە خوجەستە، هاوژینی شەهید حوسێن سوڵتانی خەڵکی گوندی گرداشەوان بەهۆی بەساڵاچوویی لە پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بنەماڵەی شەهید حوسێن ناسراو بە محەممەدی مام ڕەسووی گرداشەوان لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران بوون بە پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێگەی ئازادی و ڕزگاریی کوردستان نرخێکی زۆریان داوە.

شەهید حوسێن لە ڕێکەوتی ٢٤ی بەفرانباری ١٣٥٩ی هەتاوی، له ڕۆژی جەژنی قوربان  لە شەڕێکی قارەمانانەدا و بۆ بەرگریکردن لە خاکی پیرۆزی کوردستان لە ئاوایی جەڕانی پیرانشار هاوکات لەگەڵ برایەکی بە ناوی حامید سوڵتانی  شەهیدبوون و تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی حیزب و گەل بوون.

جێگەی ئاماژەیە چەند مانگ پیش خۆی برایەکی بە ناوی مەلا حەسەن لە ڕێکەوتی ٩ی ڕەزبەری ١٣٥٩ی هەتاوی، لە بەرگریکردنێکدا لە گرتنەوەی شاری پیرانشار شەهید بوو.

هەروەها بەرزەیاد محەممەدی مام ڕەسوو لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا پیشمەرگە بوو و تا کاتی کۆچکردنی ئەندامی دێرینی حیزبی دێموکرات بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.