کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کچی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

12:11 - 13 خەرمانان 2724

ڕۆژی دووشەممە ١٢ی خەرمانانی ١٤٠٣ چنوور گەڵوانی کچی کاک مستەفا گەڵوانی کادری لەمێژینەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هاوژینی کامران محەممەدزادە پێشمەرگەی حیزب بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدا گیانی لەدەست دا.

چنوور گەڵوانی کچی مستەفا گەڵوانی و ئامینە ساوجوبڵاغی دەرچووی پەیمانگای ڕاگەیاندن بوو.

ناوبراو کچی بنەماڵەیەکی دڵپاک و بەڕێزی نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات بوو و ماوەی چەند ساڵ  بوو لەگەڵ یەکێک لە پێشمەرگەکانی حیزب بە ناوی کامڕان محمەممەدزادە ژیانی پێک هێنابوو.

خاتوو چنوور کچێکی ١٣ ساڵانی هەیە و هێشتا دونیایەک ئاوات و ئارەزوو بۆ خۆی و کچەکەی لە دڵی دابوو کە پێی نەگەیشت.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.