کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد

11:45 - 1 رەزبەر 2724

تاهیر کەتانی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ''خۆڕاگری'' ڕۆژی هەینی ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، تاهیر کەتانی، هاووڵاتیی تەمەن ٤٥ ساڵانی خەڵکی گوندی ''لەج'' سەر بە شاری مەهاباد، بۆ دووهەمین جار لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا دەسبەسەر کرا.

هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و بە شێوەیەکی دڕەندانە ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

هێزەکانی سپای پاسداران بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر کردووە، لەکاتێکدا کە دوو ساڵ لەمەوبەریش بە هەمان شێوە دەسبەسەر کرابوو.

تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.