کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی برای شەهیدێکی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە مەهاباد

12:19 - 13 خەرمانان 2724

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەرمانان ڕامیار ئەبووبەکری برای شەهید زانیار ئەبووبەکری، لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بەم ناوەندەی ڕاگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم لە شاری مەهاباد کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی شەهید زانیار و بە شێوەیەکی توندوتیژانە ڕامیار ئەبووبەکرییان دەسبەسەر کردووە و هەروەها لە دایک و باوکی ناوبراویان داوە.

ڕامیار ئەبووبەکری مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵ برای زانیار ئەبووبەکری لە شەهیدانی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"یە کە ڕێکەوتی ٥ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠١ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە پشتی سەرەوە بریندار و پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە شەهید کرا.

زانیار لە کاتی شەهیدکرانی لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە تەنیا ٢٢ ساڵ تەمەنی بوو.