سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک مانگ لە کاتی دەسبەسەرکرانی ڕەحمان قادری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار، ناوبراو ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە و لە بەندیخانەی نەغەدەیە.
بەپێی هەواڵی کوردپا، دۆسییەی دادوەریی ئەم هاووڵاتییە ڕادەستی دادگای ئینقلابی مەهاباد کراوە بەڵام تاکوو ئێستا کاتی دادگاییکرانەکەی دیاری نەکراوە.
ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، ڕەحمان قادری بانگی ئیتلاعاتی سپای پیرانشار کرا و لەوێ دەسبەسەر کرا.
ڕەحمان قادری تەمەنی ٢٥ ساڵە و کوڕی عەلی خەڵکی گوندی "ئەندێزێ" سەر بە شاری پیرانشارە