کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لە بۆکان

10:15 - 5 رەزبەر 2724

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سروە شیری" تەمەن ٢٢ ساڵ، "پەیمان شیری" تەمەن ١٩ ساڵ و "فەردین شیری" خەڵکی گوندی "تەرەغە" سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

هێزەکانی ڕێژیم بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر گوندی "تەرەغە" و ئەم سێ هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردوون.

ئەم سێ هاووڵاتییە بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزراون.

سروە شیری و پەیمان شیری خوشک و برای یەکن و فەردین شیری ئامۆزایانە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.