ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣، سۆهراب ئاویزکەن، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی مەهاباد کە ماوەی سزاکەی لە بەندیخانەی ئەم شارە تێپەڕ دەکات، نێردرایە مورەخەسی.
ئەم بەندکراوە سیاسییە کوردە بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ مورەخەسی پێ دراوە.
ڕۆژی شەممە، ١٨ی سەرماوەز، سۆهراب ئاویزکەن، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ئەم شارە کرا.
بانەمەڕی ١٤٠٢، ئەم هاووڵاتییە بە تۆمەتەکانی "کۆبوونەوە بەمەبەستی تێکدانی تەناهیی وڵات" و "تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی"، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە مەهابادەوە بە سێ ساڵ بەندکران و سێ ساڵ دوورخرانەوە بۆ شاری زەنجان مەحکووم کرابوو.
سۆهراب ئاویزکەن، خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠١، لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژینا لە چوارڕێیانی مەهاباد، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ کرا.
ئەم هاووڵاتییە پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی، ڕەوانەی بەندیخانەی مەهاباد کرابوو.