کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی مامۆستایەکی کوردپەروەر لە کامێران

11:26 - 8 رەزبەر 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ڕەزبەر، دوکتور مەولوود یووسفی مامۆستای قوتابخانەکانی کامێران بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کەسێکی کوردپەوەرە بووە و بە بەردەوامی هەوڵی داوە بۆ خزمەت بە فەرهەنگی کوردی، زانیاری بە خەڵک ببەخشێ.

دوکتور مەولوود بە هاندانی ئەو مامۆستایانەی کە تازە ئەرکی پیرۆزی مامۆستایەتییان لە ئەستۆ گرتبوو، داوای لێ ئەکردن کە لە پاراستنی جلوبەرگی کوردی و زمانی کوردی وشیار بن و قوتابییەکانیان بەم بیرە پەروەردە بکەن.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.