بەپێی لێکۆڵینەوەکان لە هەر ٧٠ حاڵەتی مردن لە ئێراندا یەکێکیان بەهۆی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانەوە بووە.
داتاکانی ڕاپۆرتی باری کولتووری و کۆمەڵایەتی ساڵی ١٤٠٢ نیشانی دەدات کە لەم ساڵەدا نزیکەی ٦ هەزار و ٥٠٠ حاڵەتی مردن بەهۆی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانەوە لە پزیشکی دادوەریدا تۆمار کراون؛ ئەم ژمارەیە بەرزترین ئامارە کە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا تۆمار کراوە.
بە بەراوردکردنی ئەم ئامارە لەگەڵ ئامارە فەرمییەکانی مردن لە ئێران دەتوانین بڵێین ساڵی ڕابردوو نزیکەی یەک لەسەد و نیوی هەموو مردنەکان بەهۆی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانەوە بووە.
لە ڕاپۆرتەکانی پزیشکی دادوەریدا، ئەو مردنانەی کە بەهۆی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانەوە ڕوو دەدەن بەسەر چوار دەستەدا دابەش دەکرێن کە بریتین لە: ''ژەهراویبوون بە ماددە هۆشبەرەکان، ژەهراویبوون کە بەهۆی ماددەی ورووژێنەر، ژەهراویبوون بەهۆی بەکارهینانی چەندین مادە، ژەهراویبوون بەهۆی دەرمانە سڕکەرەکان.
زیاتر لە نیوەی ئەو مردنانە دەگەڕێتەوە بۆ ژەهراویبوون بە ماددە هۆشبەرەکان، ئەم دەرمانانە کۆمەڵێک مادەی هۆشبەری بەرفراوان لەخۆ دەگرن، کە هەندێکیان وەک مێتادۆن لە ئێراندا زۆر بەکاردەهێنرێن و هەندێکجاریش بەڕێکەوت دەبنە هۆی گیانلەدەستدانی خەڵک.
بەکارهینانی چەندین ماددە، هۆکاری مردنی نزیکەی یەک لەسەر سێی قوربانییانە و تاکە هۆکاری مردنی ١٥ لەسەدیان بریتییە لە زێدەڕۆیی لە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان یان ماددە بزوێنەرەکانە.