ڕۆژی یەکشەمە ٨ی ڕەزبەر، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سویس کۆبوونەوەیەکی بۆ بەڕێز کاک خالید عەزیزی وتەبێژی حیزب ڕێکخست.
کۆبوونەوەکە لەلایەن کاک فەرەیدوون حسینییەوە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی سەرجەم شەهیدانی حیزب و گەل دەستی پێ کرد و دواتر لەلایەن خاتوو چیمەن بارام میرزا بەخێرهاتنی بەشداربووان و کاک خالید عەزیزی کرا .
پاشان کاک خالید باسێکی تێر و تەسەلی لەسەر بارودۆخی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و قەیرانەکانی نێو کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشکەش کرد و لە درێژەی باسەکەیدا ئاماژەی بە دۆخی ئێستای حیزب و داهاتووی حیزب کرد .
ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە بە پرسیار و سەرنج و تێبینیەکانیان، کۆبوونەوەکەیان دەوڵەمەندتر کرد و لە کۆتاییدا کاک خاڵید وڵامی پرسیارەکانی دایەوە.