کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر لە ورمێ

11:57 - 9 رەزبەر 2724

ڕۆژی شەممە، ٧ی ڕەزبەر، حاجی ''فایەق مۆحێبی نیا'' کوڕی "ڕۆستم"  کەسایەتیی دیار و خۆشناوی دەڤەری سۆما و برادۆستی سەر بە  شاری ورمێ، بە هۆی نەخۆشییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ و  تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

خوالێخۆشبوو کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بوو .

ناوبراو لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر و دیاری شاری ورمێ لە گوندی ''ئاخ چەقەڵ''ی سەر بە دەڤەری سۆما و برادۆست لەدایک بووە.

حاجی ''فایەق'' کەسایەتییەکی خۆشناو و جێی باوەڕی خەڵکی ناوچەکە و کەسێکی کۆمەڵایەتیی ئەو ناوچەیە بوو. تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی کوردپەروەری شاری ورمێ و دەوروبەری لە گۆڕستانی "میرئاوا"ی "تەرزیلوو" بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.